نەشتەرگەری دەمارەکان

پزیشکانی دەمار بەرپرسیارن لە دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن و بەڕێوەبردنی هەموو ئەو نەخۆشی و تێکچوونانەی کە پەیوەندی بە سیستەمی دەماری ناوەندی (مێشک و بڕبڕەی پشت) و دەوروبەر و ئۆتۆنۆمەوە هەیە. کاتێک کە پێویست بە دەستێوەردانی نەشتەرگەری دەکات پزیشکی دەمارەکان حاڵەتەکان ڕەوانەی پزیشکی نەشتەرگەری دەمارەکان دەکات.

پزیشکانی دەمار لەنەخۆشخانەی اربیل انترناشنال راوێژکاری و هەڵسەنگاندن و چارەسەری گشتگیر بۆ تێکچوونی دەمار لە گەورەکان و منداڵان پێشکەش دەکەن. ئێمە نوێترین ئامێری چاودێری تەندروستیمان هەیە بۆ دابینکردنی هەموو ئەو تێکچوونانەی دەمار کە پێویستیان بە دەستێوەردانی نەشتەرگەری هەیە.

Neuro-Surgery