چاودێری فریاگوزاری ٢٤ کاتژمێری پێشکەش بەو نەخۆشانە دەکات کە پێویستیان بە چاودێری پزیشکی بەپەلە هەیە.
چاودێری توندی نەخۆشەکان لەگەڵ پزیشکانی فریاگوزاری ڕاهێنراوی بەرز، پەرستارانی فریاگوزاری و پیشەییەکانی تری تەندروستی لە شوێنەکەدا دامەزراوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتە فریاگوزاریەکان.
ER ی ئێمە بە شێوەیەکی تایبەت بەپێی بەرزترین ستانداردە نێودەوڵەتییەکان دیزاین کراوە و تەیار کراوە بۆ بەدیهێنانی پێویستی نەخۆشانی هەموو تەمەنەکان.
. لە دۆخێکی فریاگوزاریدا پەیوەندی بکەن بە 0751 745 1010 و داوای ئەمبولانس بکەن.
. ئێمە خزمەتگوزاری فریاگوزاری تایبەت بە درێژایی کاتژمێر پێشکەش دەکەین 7 ڕۆژ لە هەفتەیەکدا بە پشووی فەرمیشەوە.
. ER دەکەوێتە نهۆمی خوارەوە و دەرگای چوونە ژوورەوەی ڕاستەوخۆی تایبەتی خۆی هەیە.
ژووری جیاکردنەوە •
ژووری زیندووکردنەوە •
ژووری چاودێری پزیشکی •
ژووری پزیشکی منداڵان •
ژووری پشکنینی ئافرەتان •
خزمەتگوزاری ئەمبولانس •
ئۆتۆمبێلە تایبەتمەندەکانمان کە بە تەواوی ئامێری پێویستیان تێدایە، و خزمەتگوزاری ئەمبولانس ٢٤ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا بەردەستە بۆ دۆخە فریاگوزاریەکان، وەک حاڵەتە مەترسیدارەکان، ڕووداوەکان، و گواستنەوەی نەخۆشەکان لە EIH و بۆ EIH. ئەم خزمەتگوزاریانە لەلایەن تیمێکی پزیشکی شارەزا و بە ئەزموونەوە ٢٤ کاتژمێر بە درێژایی کاتژمێر پێشکەش دەکرێن.